هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

پەیوەندییەكانی یەكگرتوو سەردانی بەرەی توركمانیان كرد

پەیوەندییەكانی یەكگرتوو سەردانی بەرەی توركمانیان كرد

 

 

ئەمرۆ وەفدێكی دەزگای پەیوەندییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەسەرپەرشتی (د. موحەمەد هاودیانی) بەرپرسی دەزگاو ئەندامێتی (مەغدید هورمزیارو شێرزاد مامەو عادل عوبێد) كارگێرانی دەزگا، سەردانی بەرەی توركمانیان كردو لەلایەن (ئایدن مەعروف و هیمداد جەلال و عیزەددین وادی و بەدر هادی) پێشوازیان لێكرا.

ئەمەو لەدیدارەكەدا وەفدی پەیوەندییەكانی یەكگرتوو تیشكیان خستە سەر دیدگای یەكگرتوو بۆ ئۆپۆزسیۆن و كاریگەری و ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن لەقۆناغی داهاتوودا.

هەروەها تاووتوێو هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و گوزەران و ژیانی هاوڵاتیان و ئەركە پێویستییەكانی ئۆپۆزسیۆن لەم قۆناغەو داكۆكیكردن لەمافەكانیان، هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر ئەنجامدانی كاری هاوبەش بەم ئاڕاستەیە.

 

 

ئـ . كـ