هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

وەفدێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی ده‌كات

وەفدێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی ده‌كات
وەفدێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان ده‌كات له‌شاری هه‌ولێر و  بارۆدۆخی سیاسی هەرێم و عیراق و ناوچەكە تاوتوێ كراو.

كاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە ( 16/12/2018) وەفدێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە پێكهاتبوو لەبەڕێزان د.هادی علی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی و م.سمیرسلیم و د.صلاح الدین بابكر كارگێرانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و د.شێركۆ جودەت ئەندامی سەركردایەتی و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستانیان لە هەولێر كرد و بەگەرمی لەلایەن بەرێزان مامۆستا شێخ عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوە ودكتۆر عبدالله وەرتی و مامۆستا احمد گەرمیانی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و مامۆستا كەمال زراری ئەندامی سەركردایەتی پێشوازیان لێكرا .

لەكۆبونەوەیەكدا كە زیاتر لە كاتژمێرێكی خایاند باسی لە بارۆدۆخی سیاسی هەرێم و عیراق و ناوچەكە كرا و گۆڕانكاری و پێشهاتەكان گفتۆگۆیان لەسەر كرا , لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەكەدا جەختكرایەوە لەسەر پەرەپێدان و بەرەو پێشبردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو لا و درێژەدان بە پرۆژەی هاوبەشی كاری ئیسلامی .