بسم الله الرحمن الرحیم
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه به‌رواری 22/10/2018 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبۆوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی سازكرد بۆ تاوتوێكردنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و چۆنیه‌تی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌و باره‌یه‌وه ..
سه‌ره‌تا كۆبوونه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی جدی كرد له‌سه‌ر ئه‌وپێشێلكاری و ساخته‌كاریانه‌ی كه هه‌ردوولایه‌نی ده‌سه‌ڵات له پرۆسه‌كه‌دا كردوویانه به مه‌به‌ستی گۆڕینی رێژه‌ی ده‌نگه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ، كۆبوونه‌وه جارێكی تر ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان و گرتنه به‌ری رێكاری یاسایی پێویست له‌و پێناوه‌دا ..
له‌ته‌وه‌ریه‌كی تردا كۆبوونه‌وه بژارده‌كانی به‌رده‌م یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و چۆنیه‌تی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌و باره‌یه‌وه خسته به‌رباس و گفتوگۆكردن ..
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی دوای تاوتیًكردنی ئه‌نجامی راپرسی كادیران و ئۆرگانه‌كانی حزب، بریاری دا به‌وه‌ی كه یه‌كگرتوو له‌م خوله‌دا به‌شداری كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ناكات و وه‌ك ئۆپۆزسیۆن درێژه ده‌دات به خه‌باتی سیاسی و په‌رله‌مانی خۆی له پێناو به‌شداربوونی كارا له پرۆسه‌ی چاكسازی راسته‌قینه و دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی و ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌ره‌وه‌ری بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ..
له‌كۆتاییدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگر و ئۆگانه‌كانی حیزب كردوو وهه‌وڵ و ماندووبوونیانی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌رزنرخاند و به‌ڵێنی دا كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی حیزب كه بریاره له‌م رۆژانه سازبكرێت ، بكاته وێستگه‌یه‌ك و ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی به‌خۆداچوونه‌وه‌ی ریشه‌یی و ده‌ستنیشانكردنی خاڵه لاوازه‌كان و هۆكاره‌كانی كه‌م بوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و ئه‌نجامدانی چاكسازی و گۆڕانكاری ناوخۆیی به مه‌به‌ستی خۆ نوێكردنه‌وه و هه‌ڵسانه‌وه و تێپه‌راندنی ئه‌م قۆناغه نه‌خوازراوه..
جارێكی تر سه‌رفرازی و سه‌ربه‌رزی بۆ تێكڕای ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له خوای گه‌وره داواكارین ..
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو
22/10/2018