هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە هودا پار کرد

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە هودا پار کرد

 

 

ئەمڕۆ شەممە ۲۰۱۸/۱۰/۲۰ بەڕێزان د. صلاح الدين بابكر وقاسم گەڵاڵی ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و شێرزاد مامە ئەندامی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکان پێشوازیان کرد لە وەفدێکی هودا پاری تورکیا پێکهاتبون لە بەڕێزان محمد باهاتین ئەندامی سەرکردایەتی و محمود کیلانا بەرپرسی علاقات.

لە دانیشتنێکدا تیشک خرایە سەر بارۆدۆخی ناوچەکەو کوردستان لە باشورو باکور و گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری بۆ روو بەڕوبونەوەی ئەو قۆناغی ئێستا، گرنگی بوونی یەکدەنگی کورد و بوونی هاوهەڵوێستی کوردی بۆ ناوەندە سیاسیەکان.
لە تەوەرەیەکی تر باس لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کراو گرنگی پاراستنی سندوقەکانی دەنگدان و گێڕانەوەی متمانەی هاوڵاتیان بۆ پرۆسەی هڵبژاردنەکان.
لەکۆتایی باس لە پەیوەندی نێوان هەردولا کراو لەلایەن خۆیەوە د. صلاح الدین بابکر پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرە لێکردن و هیوای خواست لایەنە کوردیەکان ستراتیجی کاری هاوبەشی نەتەوەیی لە ئەولەویەتی کارەکانیان بێت.