هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

يەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە وەفدی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد KNK کرد

يەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە وەفدی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد KNK کرد

 

 

ئەمڕۆ چوارشەم ۲۰۱۸/۸/۱٥ بەڕێزان د. هادی علی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی و د. محمد هاودیانی ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و مغدید صديق و عادل عبيد و شيرزاد مامه ئەندامانی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکان .. پێشوازیان کرد لە بەڕێزان فاروق جمیل بەرپرسی نوێنەرایەتی KNK لە باشور و شکروڵا حمدامین و فرهاد دۆسکی ئەندامانی KNK لە باشور

لە دانیشتنێکدا بای لە رەوشی کورد کرا لە بەشەکانی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی و گرنگی کۆکردنەوەی نێو ماڵی کوردی و وەلانانی ناکۆکیە کەسی و حزبیەکان و کۆدەنگ بوون و بونی ستراتیج و پڕۆژەی هاو بەشی هێزو لایەنە سیاسیە کوردیەکان بۆ بە ئامانج گەیاندنی خەباتی نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردو کوردستان.
ـ هەروەها باسی پەیوەندی نێوان هەردولا کرا بۆ هاوکاری هەماهەنگی زیاتر سەبارەت بە پرسی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان و یەکخستنی هەرچی هەوڵ و کۆشش هەیە بۆ یەکخستنی تێڕوانینەکان بۆ رووبەروو بونەوەی ئەو تەحەدیاتانەیلە قۆناغە هەستیارانەی رووبەری ناوچەکە بونەتەوە بەتایبەت ئەو پرسانەی پەیوەندیان بە پرسی کورد هەیە لە ناوچەکەو جیهان.