هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی له‌پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په‌ ده‌كات

یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی له‌پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په‌ ده‌كات

 

 

یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی له‌ پارتی دیموكراتی گه‌لان ( هه‌ده‌په‌) ده‌كات به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی دوێنێ یه‌ك شه‌مه‌ (24/6/2018).

له‌ راگه‌یاندراوێكدا یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هیوا ده‌خوازێت ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ ببێته‌ سه‌ره‌تایی قۆناغێكی نوێ و خاڵی وه‌چه‌رخان بۆچاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی سیاسی گه‌لی كورد له‌ توركیا .

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی پیرۆزبایه‌كه‌یه‌

 

 

بەرێزان/ هاوسەرۆك و كومیتەی بەرێوەبەری (هه‌ده‌په‌)

دوای رێز و سلاو..

بە ناوی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێزتان و گەلی كوردمان لە باكوری كوردستان دەكەین بە بۆنەی سەركەوتنتان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانەكەی 24/6/2018 دا , لەم بارودۆخە ئاڵۆزو و هەستیارەی حیزبتان و ناوچەكەی پێدا تێدەپەرێت,

هیوادارین ئەم سەركەوتنەتان سەرەتایی قۆناغێكی نوێ بێت و خالی وەرچەرخان بێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی سیاسی گەڵەكەمان لە توركیا بەشێوەیەكی راستەقینە..

 

جاریكی تر هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین

ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان

25/6/2018