بسم الله الرحمن الرحیم
په‌یامى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز
قال تعالى ((يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ)) البقرة/ ۱۸3
به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز.. مانگى عیباده‌ت و رۆژوو و نوێژ و مزگه‌وت .. مانگى ژیان له‌گه‌ڵ قورئانى پیرۆز.. مانگى مه‌ردایه‌تى و خۆشه‌ویستى و گۆڕانكارى و ته‌وبه‌كردن.. به دڵێكێ پڕ له باوه‌ڕ و ئیمان بۆ فه‌رمانی خودای میهره‌بان و رێبازى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان (h)، پێشوازیه‌كى گه‌رم له‌و مانگه ده‌كه‌ین، و پیرۆزبایی له ته‌واوی موسڵمانانى جیهان و كوردستان ده‌كه‌ین.
رۆژووگرانى خۆشه‌ویست ....
مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز ویستگه‌یه‌كى گرنگ و ده‌رفه‌تێكى زێڕینه بۆ پێگه‌یاندنى كه‌ساتیه‌كى به‌هێز و و دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵگایه‌كى ئارام و دادپه‌روه‌ر و به‌خته‌وه‌ر. بۆیه پێویسته له ئامانج و مه‌به‌ستى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز تێبگه‌ین و ئه‌رك و داخوازیه‌كانى له‌سه‌رخۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین، تاكو به به‌خشش و به‌هره‌كانى ره‌مه‌زان شاد و به‌خته‌وه‌ر بین.
خوشك وبرایانى ڕۆژووه‌وان.....
ژیان هه‌مووى چه‌ند ڕۆژ و كات و ساتێكه، با ئه‌و شه‌و و رۆژانه‌ى خۆمان به تاعه‌ت و عیباده‌ت و كار و كرده‌وه‌ى چاك، و خۆ نزیكردنه‌وه له خودای گه‌وره و به‌جێهێنانى ئه‌ركه‌كان له‌سه‌رمان بڕازێنینه‌وه.
- خێزان به‌ردى بناغه‌ى هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كى به‌هێز و خۆڕاگره، بۆیه پێویسته په‌روه‌رده‌كردنى خێزان له‌سه‌ر بنه‌ما و به‌ها باڵاكانى وه‌ك خۆشه‌ویستی و رێزگرتن و هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیاریه‌تى بڵند رابگرین، و مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز بكه‌ینه ده‌رفه‌تى پێگه‌یاندنى خێزانێكى به‌خته‌وه‌ر و سه‌ركه‌وتوو.
- ژیان له پێناو خۆشكرنى ژیانى خه‌ڵكیدا په‌یامى مرۆڤى موسڵمانه، و به‌هێزكردن په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یه‌كێكه له بنه‌ماكانى ئایینى ئێمه، سه‌ردانى كه‌س و كار و ماڵبات (صله الرحم) و دۆستان و جیران و خۆشه‌ویستان، و گێڕانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه پچڕاوه‌كان یه‌كێكه له ره‌وشته هه‌ره به‌رزه‌كانى ئیسلامى پیرۆز. هاوكاری هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت و خه‌ڵكێ لێقه‌وماو، بنه‌مایه‌كه له بنه‌ماكانى دروستكردنى كۆمه‌ڵگایه‌كى یه‌كگرتوو و ساخله‌م و سه‌قامگیر و یه‌كڕێز.
هێژایان....
له‌گه‌لأ هاتنى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نى نوینه‌ران، قوناغێكى نوێ له عێراق و كوردستان ده‌ستیپێدكرد، به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌ستخۆشی له هه‌موو كاندیده‌كان و كادیران و لایه‌نگه‌ران و پشتیوانان و ده‌نگده‌رانى یه‌كگرتوو ده‌كه‌ین، و پێویسته ئه‌و ره‌مه‌زانه بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ به‌رده‌وامی پشتیوانیكردن له حه‌ق و كاروانى چاكسازی و نه‌هجى میانڕه‌و و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كان به رێگاى ئاشتى و مه‌ده‌نى.
هاتنى ئه‌و مانگه له‌م بارودۆخه سه‌خت و ئاڵۆز و قه‌یرانى داراییه‌دا پێویسته ببێته باشترین ده‌رفه‌ت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندان وسه‌رمایه‌داران تاكو به مه‌ردایه‌تى خۆیان و به‌خشینى زه‌كاتى مالێ خۆیان، بتوانن بارسووكیه‌ك په‌یدا بكه‌ن بۆ ئه‌و چین و توێژانه‌ى قورئانى پیرۆز ده‌ستنیشانیكروون به تایبه‌ت هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت و خێزانی شه‌هیدان و بێباوكان.
له كۆتاییدا له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا، ئێمه له ئه‌نجومه‌نى كاروباری بانگه‌وازی یه‌كگرتووی ئیسلامى كوردستان هیوادارین ئه‌م مانگه ببێته هانده‌رێك بۆ ده‌ستپێكى قۆناغێكى نوێ بۆ چاره‌سه‌ركرنى گشت ئالۆزى و ناكوكییه ناوخۆییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و له‌به‌ر چاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه باڵاكانى گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو لایه‌نه‌كانى كوردستان ناكوكییه‌كانى نێوان خۆیان وه‌لانێن و هاووڵاتیان و میلله‌تى ئێمه له‌و نه‌هامه‌تى و قه‌یرانانه رزگار بكه‌ن و دووبه‌ره‌كی بنه‌بڕ بكه‌ن، و به یه‌ك ده‌ست و یه‌ك دلأ ئه‌م گه‌له به‌ره‌و كه‌ناری ئارامى ببه‌ن و هێڤى و ئومێد و ئامانجى گه‌لى كورد به‌رقه‌رار بكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نى كاروباری بانگه‌واز
یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان
29 شعبان 1439
16/5/2018