ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان راگه‌یانراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌موولایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رجه‌م ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی هه‌رێم و پارێزگای كه‌ركوك به گشتی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌كه و دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین له‌نزیكترین كاتدا.
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
راگه‌یانراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 13/5/2018 ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كورستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ تاوتوێكردنی ئه‌نجامه نافه‌رمیه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سازكرد .
سه‌ره‌تا كۆبوونه‌وه سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كادر و ئه‌ندامان و دۆستان و لایه‌نه‌گران و ئۆرگانه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و جه‌ماوه‌ری ئیسلامخواز و ئیصلاحخواز و ده‌نگده‌رانی لیستی 175 و كاندیده‌به‌رێزه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌گشتی كرد بۆ به‌شداری كارا و گه‌رموگوڕ و بێ درێغیان له كه‌مپین و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چوونه‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان به مه‌به‌ستی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و لیستی 175ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ..
به‌داخه‌وه ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه و هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی جه‌ماوه‌ر به‌پێ ی پیلانێكی به‌رنامه بۆ دارێژراو رووبه‌رووی كوده‌تایه‌كی ئه‌لیكترۆنی و ته‌زویركردنی ده‌نگه‌كان به گشتی و ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌تایبه‌تی بۆته‌وه، به‌مه‌ستی رێگرتن له گۆرانكاری دیموكراتیانه و ئیسصلاحخوازانه‌و درێژه‌دان به سیاسه‌ته نادروست و شكستخواردووه‌كانی لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و بێ ئومێدكردنی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان له پرۆسه‌ی گۆرانكاری و چاكسازی راسته‌قینه له رێگای هه‌ڵبژاردنێكی خاوێن و دیموكراتیانه‌وه ..
ئێمه له‌یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هه‌موولایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رجه‌م ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی هه‌رێم و پارێزگای كه‌ركوك به گشتی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌كه و دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین له‌نزیكترین كاتدا . له‌و میانه‌دا داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ین كه فشاره‌كانی خۆیان بخه‌نه سه‌ر كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و بێ ده‌نگ نه‌بن له‌ئاست ئه‌م ساخته‌كاری و گزیكاریه‌ی به‌رامبه‌ر به ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر و پرۆسه‌ی دیموكراسی كراوه .
جارێكی تر ئه‌ندام و لایه‌نگر و دۆستانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و ده‌نگده‌رانی لیستی 175 دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌نگدان و پشتیوانی كردنی ئه‌وان بۆ لیستی 175 له‌راستیدا پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و براوه‌یه و ئێمه هه‌موو هه‌وڵێكی سیاسی و یاسایی و مه‌ده‌نی ده‌گرینه به‌ر له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی گزیكاریه‌كه و ئاشكراكردنی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی ده‌نگه‌كان و ریسواكردنی گه‌نده‌ڵكاران و گزیكاران به‌حه‌قی گه‌ل و نیشتمان .
سه‌ركه‌وتن بۆ جه‌ماوه‌ری لیستی 175 لیستی ئیسلامخوازان و ئیصلاحخوازان روو ره‌شی و ریسوا بوون بۆ پیلانگێران و گه‌نده‌ڵكاران ..
ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان