هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

بەبۆنەی 13 هەمین ساڵیادیان، یەکگرتوو سەردانی پارتی چاکسازی تورکمان دەکات

بەبۆنەی 13 هەمین ساڵیادیان، یەکگرتوو سەردانی پارتی چاکسازی تورکمان دەکات

 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/4/25 بەڕێزان د. صلاح الدين بابكر ئەندای ئەنجومەنی سیاسی و عادل عبێد و شێرزاد مامە ئەندامانی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکان بەبۆنەی 13 هەمین ساڵیادیانەوە سەردانی پارتی چاکسازی تورکمان یان کرد، بەگەرمی لەلایەن عبدالقادر بازرگان سەرۆکی حزب و مونی قاوەچی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێشوازی کران.

لەلایەن خۆیەوە وەفدی یەکگرتوو پیرۆزبایی ساڵیادی دەمەزراندنیان پێ گەیاندن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.