هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتووی ئیسلامی پێشوازی لە شاندێكی سەفارەتی بەریتانیا لە عێراق کرد

یەکگرتووی ئیسلامی پێشوازی لە شاندێكی سەفارەتی بەریتانیا لە عێراق کرد

 

ئه‌مڕۆ چوارشەممه‌ شاندێكی سه‌فاره‌تی به‌ریتانیا له‌ عێراق، سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا تیشک خرایە سەر پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و پرۆسەی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.

ئه‌مڕۆ چوارشەممه‌ 11ی نیسانی 2018، بەڕێزان د.هادی علی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی، م.نصرالدین سعید سندی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەکان، شێرزاد مامە ئەندامی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکان، پێشوازیان کرد لە بەرێز ئەلیکساندەر کادربەهای بەرپرسی بەشی سیاسی لە سەفارەتی بەریتانیا لە عێراق.

لە دانیشتنێکدا باس لە رەوشی سیاسی و پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و تیشک خرایە سەر پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداو جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا، بۆ برەودان بە پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و بەرقەرار بوونی ئارامی و ئاشتی و بوژانەوەی ئابوری و سودمەندبوونی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسایەی سیستمێکی دیموکراتی و فیدرالی.


لەکۆتاییدا باس لەهەماهەنگی و پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا کرا.