هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

وەفدێكی راوێژكارانی ئەمینداری گشتی سەردانی دەنگی یەكگرتوو – رادیۆی هەولێریان كرد

وەفدێكی راوێژكارانی ئەمینداری گشتی سەردانی دەنگی یەكگرتوو – رادیۆی هەولێریان كرد

 

 

ئەمرۆ (4/4) وەفدێكی راوێژكارانی جەنابی ئەمینداری گشتی بۆ كاروباری خوشكان كە پێكهاتبوو لە (شەمسە ئەحمەد) و (هاوراز شێخ ئەحمەد) بەیاوەری بەرپرسی لقی هەولێری یەكگرتووی خوشكان (سەبیحە فەتحولڵا) سەردانی دەنگی یەكگرتوو – رادیۆی هەولێریان كرد بە مەبەستی پیرۆزبایی كردن لە (24) ەهەمین ساڵیادی دامەزراندنیان.

وەفدەكە خزمەتی (24) ساڵەی دەنگی یەكگرتوویان بەرز نرخاندو دەستخۆشیان لە گشت ستافی بەرێوبەرو كارمەندانی رادیۆ كرد لە هەمبەر كاری دڵسۆزانەو نەبڕاوەیان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیانەوە تاكو ئێستا، لەكۆتایشدا ئومێدی سەركەوتنی هەمیشەیی بۆ رادیۆو بەرێوبەرو سەرجەم ستاف و كارمەندانی رادیۆ كرا.

دەنگی یەكگرتوو – رادیۆی هەولێر یەكەمین سەداو دەنگی ئیسلامخوازانی شاری هەولێرە كە تائێستا پەخشی بەردەوامەو لە (1994/4/4) دوای دوو مانگ لەراگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە دامەزراوە.