هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

شاندێکی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو سەردانی کەنیسەی گەورەی عەینکاوە دەکات

شاندێکی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو سەردانی کەنیسەی گەورەی عەینکاوە دەکات

 

 

ئەمرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1-4-2018 شاندێکی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو بەسەرپەرشتی مامۆستا (فەرهاد مەلا سالح) کارگێری ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو بەبۆنەی جەژنی قیامەو سەری سالی نوێی بابلی سەردانی کەنیسەی گەورەی عەینکاوەیان کرد و لەلایەن مەتران (بەشار وەردە) و بەرێوەبەری ناحیەی عەینکاوە وە پێشوازی کران.

لەسەردانەکەدا شاندەکە پیرۆزبایی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان پێگەیاندن بەبۆنەی ساڵی نوێی بابلییەوەو هیوای سالێکی نوئ و جەختکردنەوە لە پێکەوە ژیانی ئاشتیانەو سەقامگیری نەتەوە و ئاینی یەکان لەکوردستان کردەوە.