هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی حزبی شیوعی کوردستان ده‌كات

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی حزبی شیوعی کوردستان ده‌كات
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیان ئەمڕۆ وه‌فدێكێكی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی حزبی شیوعی کوردستان ی کردو هیوایان خواست لایەنە سیاسیەکانی کوردستان یەک هەڵوێست و یەک ڕیز بن بۆ بەرژەوەندی گشتی و تێپەڕاندنی قۆناغە سەختاکانی خەباتی نەتەوەیی کورد.

ئەمڕۆ یەک شەممە 2018/4/1 بەڕێزان د. هادی علی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی و م. فرها ملاساڵح ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و شێرزاد مامە ئەندامی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیان سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان یان کرد.

وەفدی یەکگرتوو پیرۆزبای یەکگرتویان پێڕاگەیاندن و هیوایان خواست لایەنە سیاسیەکانی کوردستان یەک هەڵوێست و یەک ڕیز بن بۆ بەرژەوەندی گشتی و تێپەڕاندنی قۆناغە سەختاکانی خەباتی نەتەوەیی کورد.