هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لەشاندێکی کۆمەلەی پێشمەرگە دیرینەکان دەکات

ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لەشاندێکی کۆمەلەی پێشمەرگە دیرینەکان دەکات

 

به‌ مه‌به‌ستی دواین پێشهاته‌كانی كوردستان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، شاندێكی باڵای کۆمەلەی پێشمەرگە دیرینەکانی كوردستان، سه‌ردانی ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان كرد.

ئەمرۆ دووشەمە 26ی ئازاری 2018، بەڕێزان د. هادی علی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی و م.خلیل ابراهیم ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێ کردن و م.نصرالدین سندی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکان و مغدید هورمزیار کارگێری دەزگای پەیوەندیەکان، پێشوازیان کرد لەشاندێکی بالای کۆمەلەی پێشمەرگە دیرینەکان بەسەرپەرشتی کاک جمیل هەورامی سەرۆکی کۆمەلەوژمارەیەک لەئەندامانی کۆمەلەکه‌. 

لەدیدارەکەدا شاندی میوان دیدی خۆیان خستە روو، سەبارەت بەو مەترسیانەی رووی کردۆتە هەرێمی کوردستان و داوایان لەیەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و سەرجەم لایەنەکانی تریش ئەوەیە کەبەرپرسیارانە مامەلە لەگەل ئەگەرو پێشهاتەکان بکەن.


لەوەلامدا بەریز د. هادی علی ویرای پێشوازی و بەرزنرخاندنی دەست پێشخەریەکەی پێشمەرگە دێرینەکان، جەختی کردەوە لەسەر سیاسەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی یەکگرتوو هەولەکانی بۆ ئاشتەوایی ناوخۆیی و یەکریزی نیشتمانی، ئەو راستیەشی خستەڕوو کە قۆناغەکە پیویستی بەخۆداجونەوەو گۆرانکاری لەسیاسەت ومیکانیزمە تەقلیدیەکان و ستراتیژیەت و میکانیزمی نوێ دەخوازیت بۆ رووبەروو بوونەوەی پێشهاتەکان وپارێزگاریکردن لەدەسکەوتە دەستوریەکانی هەریمی کوردستان،هەروەها ئامادەیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانشی نیشاندا بۆهەرئەرک و رۆلیک لەو پیناوەدا.


شایانی باسە، وەفدی میوان ستایشی رۆل و هەلویستی نیشتمانیانەی یەکگرتوویان کرد کەبەردەوام لەگەل بەرژەوەندی بالای گەلەکەماندایەو هەمیشە لەهەولی ئاشتەوایی و تەبایی بووە لەو بوارەدا.