هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

وه‌فدێكی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشوازی له‌ وه‌فدێكی  پارتی ئازادی سوری ده‌كات

وه‌فدێكی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشوازی له‌ وه‌فدێكی  پارتی ئازادی سوری ده‌كات

ئەمڕۆ چوارشەم 2018/3/14 بەڕێزان د. صلاح الدین بابکر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و کەژاڵ هادی و حاجی کاروان ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و شێرزاد مامە ئەندامی دەزگای پەیوەندیە سیاسەکان پێشوازیان کرد لە وەفدی حزبی ئازادی کوردستان – سوریا پێکهاتبوون لە بەڕێزان سلیمن گرد نوێنەری ئازادی کوردستان لە هەرێمی کوردستان،د. تارق خیرکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەب علاقات و راگەیاندن، د. سالح خلیل ئەندامی لیژنەی ناوەندی.

لەدانیتنێکدا وەفدی میوان پێشنیاری کۆدەنگی لایەنە سیاسیەکانیان کرد بۆ پشتیوانی لە گەلی کوردمان لە رۆژئاوا و بەتایبەتی ئەوکارەساتەی بەسەر عەفریندا هاتووە، تیایدا داوای پشتیوانی فراکسێنی یەکگرتوویان کرد.

وەفدی یەکگرتوو پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ ئەو دەستپێشخەریە دەربڕی و پشتیوانی هەموو هوڵ و کۆششێکی کوردستانیان کرد لە هەرپارچەیەکی کوردستان.

جەختی لەسەر ئەوە کردەوە یەکڕیزی لایەنەکان و هەماهەنگی نێوان لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان کاریگەری ئەرێنی دەبێت بۆ زاڵ بوون و تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی ئێستای رۆژئاوا بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتیمانی.