هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامیی کۆبونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامیی کۆبونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 21/2/2018 هەردوو وەفدی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لەبارەگای یەکگرتووی ئیلامیی کوردستان لە هەولێر کۆبونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا.

لە کۆبەنەوەکەدا وێرای پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا باس لە بەرو پێشبردنی زیاتری پرۆژەی ئیسلامی و کاری هاوبەشی نێوان ئیسلامیەکانی کوردستان کراو بیروڕا لەو بارەیەوە ئاڵوگۆڕ کرا، هەردوولا کۆک بوون لەسەر هاوکاری زیاتری یەکتری بۆ پەرەپێدانی کاری هاوبەشی نێوان لایەنە ئیسلامیەکان و رێکخراوەکان و کەسایەتیەکان و زانایانی ئایینی کوردستان کرا.

لە تەوەرەیەکی تردا پشتیوانی بزوتنەوەی ئیسلامی بۆ سەرخستنی لیستی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردجستان بۆ ئەنجومەنی نێنەرانی عێراق بەرز نرخێندراو جەخت لەسەر هاوکاری هەمەلایەنەى نێوان هەردولا کرا لەو بارەیەوە.

لە کۆتاییدا بڕیاردرا کۆبونەوەی هاوبەشی زیاتر لەنێوان هەردولادا لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی و مەڵبەندەکانی هەردولا ئەنجام بدرێ.