بسم الله الرحمن الرحیم
له‌م ڕۆژانه‌دا كه (24) ساڵ به سه‌ر ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان دا تێده‌په‌ڕێت، وێڕای بارودۆخی ناجێگیری هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندین كۆسپ و هه‌ورازو نشێوی ڕێگا، به‌ڵام یه‌كگرتوو به درێژایی ئه‌و ساڵانه به‌رده‌وام بووه له سه‌ر ئه‌و ڕێباز‌و بنه‌مایانه‌ی كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رایگه‌یاندن.
هاوكات تاكه حزبی كوردستانه كه توانیویه‌تی پێگه‌ی ڕێكخستن و جه‌ماوه‌ری خۆی له سه‌رتاسه‌ری كوردستانی باشووردا جێگیر بكات به هاوسه‌نگی و ببێته فاكته‌رێكی كاریگه‌رو بنیاتنه‌ر له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و سیاسی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا.
له ساڵی ڕابردووش‌دا وه‌ك ساڵانی رابردوو هه‌ر هه‌میشه یه‌كگرتوو هێزێكی كارا‌و حساب بۆ كرا‌و بووه له هه‌موو ئه‌و وێستگه هه‌ستیارو چاره‌نووسسازانه‌دا كه هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌مانی پێدا تێپه‌ڕێوه، به‌رده‌وامیش وه‌ك هێزێكی به‌رپرسیارو خه‌مخۆر هه‌وڵی جیددی داوه له پێناو كه‌مكردنه‌وی كاریگه‌ریه نه‌خوازراوه‌كانی قه‌یرانه‌كان له سه‌ر هاوڵاتیان و دۆخی ناوخۆی ووڵات و خه‌باتی كردوه بۆ هێنانه كایه‌ی سه‌قامگیری سیاسی و پارێزگاریكردن له دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كانی هه‌رێم و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كان له سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان.. به‌شداربوونیشی له پرۆسه‌ی ریفراندۆم هه‌ڵقوڵاوی بڕوا‌و قه‌ناعه‌تی ته‌واوی بووه به مافی چاره‌ی خۆنووسین و گه‌یشتن به خه‌ونی دێرینه‌ی گه‌له‌كه‌مان و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی وه‌ك له هه‌ردوو كۆنگره‌ی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م دا بریاری له‌و باره دراوه.
به درێژایی ساڵی ڕابردوو یه‌كگرتوو به‌رده‌وام بووه له سه‌ر خه‌باتی ئیصلاحخوازی و به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی، هه‌روه‌ك خه‌می خه‌ڵك و باشكردنی گوزه‌ران و بژێوی هاوڵاتیان و هه‌وڵدان بۆ سوككردنی كاریگه‌ریی قه‌یرانی دارایی له سه‌ر موچه‌خۆران به گشتی له ئه‌وله‌ویاتی كارنامه‌و به‌رنامه‌كانیدا بووه. له‌و میانه‌دا هه‌ر له مانگی شوباتی ساڵی رابردووه‌وه، دوای ده‌رچوونی بڕیاری نادادپه‌روه‌رانه‌ی پاشه‌كه‌وت، یاداشتننامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت كرد‌و تیایدا داوای كرد هه‌رچی زووتره حكومه‌ت پێداچوونه‌وه به‌و بڕیاره‌دا بكات و كۆتایی به كارپێكردنی بهێنێت، به پێچه‌وانه‌وه یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ناتوانێت درێژه بدات به به‌شدار بوونی له هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی و مانه‌وه له حكومه‌ت دا، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌وڵه‌كانی بێ ئه‌نجام بوو تا قه‌یرانه‌كان له كۆتاییه‌كانی ساڵی پاردا پێی نایه دۆخێكی مه‌ترسیداره‌وه‌و مووچه‌خۆران و مامۆستایان و به‌شێكی زۆر له هاوڵاتیان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ خۆپیشاندان و داواكردنی مافه ڕه‌واكانیان كه مه‌خابن چه‌ندین توندوتیژی و كاری نه‌خوازراوی لێكه‌وته‌وه.. دوا به دوای ئه‌و ڕووداوه نه‌خوازراوانه یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان بریاری دا جارێكی تر دوا ده‌رفه‌ت بداته حكومه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یاداشتنامه‌یه‌كی ڕاشكاوانه‌ی ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت كرد كه تیایدا زۆربه‌ی داواكاریه‌كانی خۆپیشانده‌ران و مووچه‌خۆرانی له خۆگرتبوو به دیاریكردنی سه‌قفێكی زه‌مه‌نی تا 15/1/2018 بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا حكومه‌ت بتوانێت به ده‌م داواكاری هاوڵاتیانه‌وه بچێت، به‌ڵام دوای دوو جه‌وله له دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، ئه‌و قه‌ناعه‌ته لای سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو دروست بوو كه حكومه‌ت ناتوانێت داواكاریه گرنگ و زۆر پێویسته‌كانی خه‌ڵك جێ به جێ بكات، بۆیه بڕیاری كشانه‌وه‌ی خۆی له حكومه‌ت ڕاگه‌یاند. به ئومێدی ئه‌وه‌ی ببێته داچله‌كاندنێك و حكومه‌ت ناچار بكات هه‌وڵی جیددی بدات بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی داخوازیه‌كانی خه‌ڵك و دابینكردنی مووچه‌ی مانگانه له كاتی خۆیدا..
دوا به دوای رووداوه نه‌خوازراوه‌كانی دوای ریفراندۆم و 16/ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، هه‌رێمی كوردستان. ئێستا گه‌له‌كه‌مان له كوردستانی باشووردا له به‌رده‌م چه‌ند هه‌ڵبژاردنێكی گرنگ و چاره‌نوسسازدایه، له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیارو ناسكه‌دا یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به‌رده‌وام له هه‌وڵدا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور به مه‌به‌ستی رێگا خۆشكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی و ده‌سته‌به‌ركردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران، هه‌روه‌ك خوازیاره لایه‌نه سیاسیه‌كان و لایه‌نه به‌رپرس و په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێگای دروست و پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان به شێوه‌یه‌كی خاوێن و پرۆفیشناڵانه‌و دوور له ساخته‌كاری، وه‌ك پێشه‌كیه‌ك بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌و به‌هێزكردنی پێگه‌ی گه‌له‌كه‌مان له سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له ڕووی سیاسی و ده‌ستووریه‌وه ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان داوای كرد له سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردیه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری مادده‌ی 140 به یه‌ك لیستی هاوبه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه نه‌هاته دی.
هه‌ر له‌و میانه‌دا یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان هیواداره ئاشتی و سه‌قامگیری له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌دا به‌رپا ببێت و گه‌لی كوردمان له به‌شه‌كانی تری كوردستاندا به گشتی و ڕۆژئاوا به تایبه‌تی بتوانێت به مافی ڕه‌وای خۆی بگات و رێگایان پێ بدرێت ببنه فاكته‌رێكی بنیاتنه‌رو ئاشتیخواز‌و به‌شداری كارا بكه‌ن له سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌كه‌دا.
له‌م بۆنه‌یه‌دا یه‌كگرتوو جارێكی تر هێرش و په‌لاماره سه‌ربازیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شاری عفرین ره‌ت ده‌كاته‌وه و خوازیاره به زووترین كات ئه‌و هێرش و په‌لاماره رابگیرێ.