هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتوو له‌شاری هه‌ولێر پێشوازی ده‌كات له‌شاندێكی كونسڵخانه‌ی به‌ریتانیا

ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتوو له‌شاری هه‌ولێر پێشوازی ده‌كات له‌شاندێكی كونسڵخانه‌ی به‌ریتانیا

ڕۆژی چوار شەممە 24/1/2018 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ، شاندێكی ئەنجومەنی سیاسی كە پێكاهاتبوو لە بەڕێزان (د. هادی علی) سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی و نصرالدین سندی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەكان و مغدید هۆرمزیار كارگێری دەزگای پەیوەندیەكان پێشوازیان كرد لە شاندیكی كونسلخانەی بەریتانیا لە هەولێر كە پێكهاتبوو لە بەڕێز (لوسی سمیث) سكرتێری دۆسیەی سیاسی لە كونسلخانە.

لە دیدارێكدا باس لە بارودۆخی گشتی ناوچەكەو عێراق و هەرێمی كوردستان كرا، بە تایبەت پرسی كشانەوەی یەكگرتوو لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێم و هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان، هەردوولا جەختیان كردەوە لە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی عێراق و كوردستان لە كاتی خۆیداو باشتركردن و ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكان لەگەڵ بەغداو ئەنجامدانی چاكسازی لە پێناو باشتركردنی بارودۆخی خەڵك.