هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

هەڵوێستی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەبارەت بە فرە لیستی هێزە كوردیەكان بزانە

هەڵوێستی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەبارەت بە فرە لیستی هێزە كوردیەكان بزانە

 

 

سەرۆكی ئەنجوومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە یەكگرتوو بژاردەی تری لەبەردەست دایە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

(د. هادی عەلی) سەرۆكی ئەنجوومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەبارەت بە دروستكردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران كە بڕیارە لە مانگی (5) ی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت رايگەیاند: یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێی باشبوو كە لیستە كوردییەكان بۆ ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بە یەك لیستی هاوبەش بەشداری ئەو هەڵبژاردنە بكەن، بەڵام ئێستاكە ئەو دابەش بوونە روویداوە, ئەوا یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بژاردەی دیكەی دەبێت.

دكتۆر هادی عەلی وتیشی، ئەوان لە رۆژی شەممە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو دوا هەڵوێستی خۆیان لەمبارەیەوە ئاشكرا دەكەن.