هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

فراكسیۆنی یەكگرتوو لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕونكردنەوەیەك لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی لیستی خزمەت بڵاودەكاتەوە

فراكسیۆنی یەكگرتوو لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕونكردنەوەیەك لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی لیستی خزمەت بڵاودەكاتەوە

 

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی ڕونكردنەوەیەكی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی لیستی خزمەت بڵاوكردەوە كەتێیدا هاتووە: بەهۆی ئامادەنەبونی سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆماوەی زیاتر لە 18 مانگ و هەروەها فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان سەبارەت بە ئەجیندای كۆبوونەوەی ژمارە 40ی ئەنجومەنی پاریزگای سلیمانی لەگەل فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕوونكردنەوەیەكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە , بەبێ گەرانەوە بۆ فراكسیۆنی خزمەت!، ئەمە واتای هەڵوەشاندنەوەی فراكسیۆنی خزمەتە بە عەمەلی لەلایەن برایانی كۆمەڵی ئیسلامی یەوە.


دەقی ڕاگەیەندراوەكەی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی:

فراكسیۆنی خزمەت هەڵوەشاوەتەوە.......
بۆ بەرجاو ڕوونی هەموو لایەك بە پێویستی دەزانین هەموو لایەك ئاگادار بكەینەوە كە لەبەرواری ٢٠١٧/١١/١ سەرۆكی لیستی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی پاریزگای سلیمانی و بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانیمان ئاگاداركردووەتەوە لەوەی لەدوای ئەو بەروارەوە هەردوو لیستی كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی وەك دوو لیستی سەربەخۆ كار و چالاكی یەكانی خۆیان لە ئەنجومەنی پاریزگای سلیمانی دریژە پێدەدەن لە بەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:
١. لەماوەی ١٨ مانگی رابردوودا بە هۆی ئەوەی بەڕێز (فەیسەڵ ابراهیم ) ئەندامی فراكسیۆنی خزمەت لە پشكی كۆمەڵی ئیسلامی كە پێشتر سەرۆكی فراكسیۆنەكەش بووە پابەند نەبووە بە دەوام كردن و كەمتەرخەم بووە لە ئەداكردنی ئەركەكانی وەك ئەندامی ئەنجومەن و مانەوەی لە وڵاتی بەریتانیا بە بێ مۆڵەت , چەندین جار برایانی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامیمان ئاگاداركردووەتەوە لەوەی بەرێزیان ئەندامێكی فراكسیۆنەكەمانە و ئامادەنین سازش لە خەمساردی بەڕێزیان بكەین لە ئیش و كاری ئەنجومەندا , لەبەرئەوەی هەریەك لەئێمە نوێنەرایەتی ٢٨ بیست و هەشت هەزار دەنگدەر دەكەین ,داوامان كردووە یان پابەند بێت بە ئەركەكەیەوە یاخود ئەندامێكی تری كۆمەڵی ئیسلامی جیگای بگرێتەوە , لەكاتیكدا لەو ماوە زۆرەدا ئەم فراكسیۆنە لەبری چوار ئەندام تەنها سێ ئەندام لەكاردابوون , بەداخەوە نەیانتوانی وەلامێكی عەمەلیمان بدەنەوە ..هەر لەم بارەیەوە جەندین جار سەرۆكایەتی ئەنجومەنیشمان ئاگادار كردووەتەوە كە بەپێی یاسا مامەڵە لەگەل ئەم بابەتەدا بكات .
٢. بەرێزان فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان سەبارەت بە ئەجیندای كۆبوونەوەی ژمارە (٤٠)ی ئەنجومەنی پاریزگای سلیمانی , لەگەل فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕوونكردنەوەیەكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە , بەبێ گەرانەوە بۆ فراكسیۆنی خزمەت ! لەكاتێكدا لە چوارچێوەی كاری ئەنجومەنی پاریزگای سلیمانی بەفەڕمی تەنها فراكسیۆنێكمان هەیە بەناوی (فراكسیۆنی خزمەت ) نەك فراكسیۆنی یەكگرتوو یان فراكسیۆنی كۆمەڵ , كە ئەمەش واتای هەڵوەشاندنەوەی فراكسیۆنی خزمەتە بە عەمەلی لەلایەن برایانی كۆمەڵی ئیسلامی یەوە , ئێمەش بە پێویستمان زانی ڕێز لە ویستی بەڕێزیان بگرین ...هەر بۆیە لە ئایندەدا وەك دوو فراكسیۆنی سەربەخۆ دریژە بەكاری خۆمان دەدەین و ئەم هەنگاوەش هیچ كاریگەریەكی نابێت لە پەیوەندی برایەتی و كاری هاوبەشماندا .......
لەگەڵ ڕێزدا
فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
لەئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی