لهبارهی ڕووداوەكانی شەوی رابردوو ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاوكردهوه .
ئهمه دهقهكهیهتی:
شاراوە نیە كە لەم ڕۆژانەدا باشووری كوردستان و ئەزموونە سیاسیەكەی بە هەل و مەرجێكی نەخوازراودا تێدەپەڕێت و ڕووبەڕووی چەندین مەترسی و هەڕەشەی ناوخۆیی و دەرەكی بۆتەوە..
لە دۆخیكی ئاوا هەستیارو ترسناك دا لە هەر كاتێكی تر زیاتر گەلەكەمان پێویستی بە یەكڕیزی و سەقامگیری ناوخۆیی هەیەو دەخوازێت كە هێزو لایەنە سیاسەكان بە گیانی لە خۆبوردوانەو بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ روداو و پێشهاتەكاندا بكەن و رێگا نەدەن بە ئەندام و لایەنگرانیان هەڵسوكەوتی نەشیاو و نادیموكراتیانە دژ بە یەكتر بكەن.
لەو سۆنگەیەوە ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە توندی ئیدانەی ئەو هەڵسوكەوتە ناشارستانیەی شەوی رابردووی ژمارەیەك كەسانی نامەسئول دژ بە حەرەمی پەرلەمان و دەزگاكانی راگەیاندن و هەڵكوتانە سەر بارەگای هەندێ لە حیزبە سیاسیەكان لە زاخۆو چەند شوێنێكی تر دەكەین و بە كاری تێكدەرانەو دژ بە ئاسایشی نیشتمانی دادەنێین.
داواكارین هەرچی زووترە دەزگا بەرپرس و پەیوەندیدارەكان بكەران و بەرپرسانی راستەوخۆ لەو كارە نەخوازراوانە دەستگیر بكەن و بیاندەنە دادگاو رێگا لە تەشەنەكردنی زیاتری گرژی و ئاڵۆزیەكان بگرن.
ئەنجومەنی سیاسی
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
30/10/2017