له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مرۆی شاری كه‌ركوك یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت خۆراگری خه‌ڵكی به هیمه‌تی كه‌ركوك و ناوچه‌كوردستانیه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نرخێنین و داواش ده‌كات به گیانی به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانیانه رووبه‌رووی ئه‌م دۆخه ببینه‌وه.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی كوردستان
به‌داخه‌وه جارێكی تر ناحه‌زانی میلله‌ته‌كه‌مان ته‌فره‌قه و دووبه‌ره‌كی ناوخۆیان قۆسته‌وه و په‌لاماری شاری كه‌ركوكی خۆشه‌ویستیاندا ..
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌و شاره روویدا بۆ له‌باربردنی ده‌سته‌كه‌وته‌كانمان، پێشهاتێكی مه‌ترسیداره و جێگای داخ و حه‌سره‌ته.
ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا خوازیارین كه ئه‌م هه‌لومه‌رجه كاتی چنینه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی حزبی و موزایه‌ده و شه‌ماته‌ت كردن به یه‌كدی نیه، كاتی ئه‌ركی نیشتیمانی و ئه‌خلاقی یه و مێژوو ره‌حم به كه‌س ناكا.
بۆیه داوا له‌سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه به یه‌كڕیزی و له‌به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به گیانی به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانیانه رووبه‌رووی ئه‌م دۆخه ببینه‌وه و گه‌لی ئێمه كێشه‌ی له‌مه گه‌وره‌تری به‌رێكردووه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانیش به پێویست ده‌زانین بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخ و پێشهاته‌كاندا.
لێره‌وه خۆراگری خه‌ڵكی به هیمه‌تی كه‌ركوك و ناوچه‌كوردستانیه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نرخێنین و داواكارین میلله‌ته‌كه‌مان به ووره‌یه‌كی به‌رز و دان به خۆداگرتن و گه‌شبینی و ئومێدی به‌رزه‌وه رووبه‌رووی هه‌موو پێشهاته‌كان ببینه‌وه. سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان و دۆزه ره‌واكه‌یه‌تی
ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
16/10/2017