هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتوو پێشوازی لە وەفدێکی شارەوانی هەمری نەرویج ده‌كات

ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتوو پێشوازی لە وەفدێکی شارەوانی هەمری نەرویج ده‌كات

ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە وەفدێکی شارەوانی هەمری نەرویج ده‌كات و وه‌فدی ناوبراو رۆڵی یەکگرتوویان بەرز نرخاند لە دوربینی و ستراتیجی نەتەوەیی و پاڵپشتی کردنی پرۆسەی ریفراندۆم.

ئەمڕۆ پێنج شەم 2017/9/28 بەڕێزان د. صلاح الدين بابكر کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی و شێرزاد مامە ئەندامی دەزگای پەیواندیە سیاسیەکان پێشوازیان کرد لە بەڕێز عوسمان کەوکەبی شاد ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هامر ی وڵاتی نەرویج و کایری پارتی کرێکارانی نەرویج و وەفدی یاوەری.

لەدانیشتنێکدا باس لە بەڕێوەچونی پرۆسەی گشتپرسی لە 9/25 ئەو هەنگاوە مێژوییەی قۆناغی خەباتی گەلی کوردستان كرا.

لە لایەن خۆیەوە د. صلاح الدين بابكر تیشکی خستە سەر رۆڵی یەکگرتوو لە سەرخستنی پرۆسەی بەڕێوەچونی گشتپرسی بە سەرکەوتوویی و یەکگرتوو لەساتەوەختی ئیعلان کردنیەوە هەنگاوی مەدەنی و مومارەسەی سیاسی دیموکراسی بە ستراتیژ زانیوە بۆ قۆناغەکانی خەباتی ئەو سەردەمەو لە کۆنگرەی شەشەمەوە لەساڵی 2012 هەنگاونان بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانی وەک ستراتیج لە پەیڕەوو پڕۆگرامی خۆی جێگیر کردووە، بۆیە بۆ پشتگیری گشتپرسی لەسەرەتاوە تا راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی بێ دوودڵی بەردەوام دەبێت لەو پرۆسەیە.

لەلایەن خۆیەوە عوسمان کەوکەبی، رۆڵی یەکگرتووی بەرز نرخاند لە دوربینی و ستراتیجی نەتەوەیی و پاڵپشتی کردنی پرۆسەی ریفراندۆم.