هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

بۆ پیرۆزكردنی گشتپرسی هەرێم، پارتی ئازادی كوردستان سەردانی یەكگرتوو دەكات

بۆ پیرۆزكردنی گشتپرسی هەرێم، پارتی ئازادی كوردستان سەردانی یەكگرتوو دەكات

 

 

ئەمڕۆ وەفدێكی یەكگرتوو كەپێكهاتبوو لە (د. هادی عەلی) سەرۆكی ئەنجوومەنی سیاسی و جەماوەری و (خەلیل ئیبراهیم) ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و (نەسرەددین سندی) بەرپرسی دەزگای پەیوەندییەكان و (مەغدید سدیق و فەرحان ئەسعەد) كارگێرانی پەیوەندییەكان، پێشوازیان كرد لە شاندێكی پارتی ئازادی كوردستان لەكوردستانی باكوور بەسەرپەرشتی (موستەفا ئۆزگەلیك) سەرۆكی گشتی پارتی ناوبراو كە بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن لە سەركەوتنی گشت پرسی هاتبوون هیوای بەئاكام گەیشتنی سەربەخۆییان خواست بۆ باشوری كوردستان.

هەردوولا جەختیان كردەوە لە پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوانیان و وەلاوەنانی گرفتە ناوخۆییەكان لەپێناو یەكریزی گەلەكەمان بەرامبەر ئەو فشارانەی كەلەدوای پرۆسەی گشت پرسی ڕووبەڕوومان دەبێتەوە.