هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

وەفدێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان سەردانی یەكێتی زانایان ده‌كات

وەفدێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان سەردانی یەكێتی زانایان ده‌كات

وەفدێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوەكەیانەوە سەردانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات .

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 21/9/2017 وەفدێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە سەرپەرشتی بەڕێز (د. هادی علی) بەرپرسی ئەنجومەنی سیاسی و بەڕێزان (م. فرهاد ملا صالح) كارگێری ئەنجومەنی جێەبەجێكردن و (م. ملا انور خۆشناو) و (م. ملا ادریس كریم) راوێژكارانی ئەمینداری گشتی سەردانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانیان كرد بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوەكەیانەوەو لە لایەن بەڕێزان (م. ملا عبدالله سعید ویسی) سەرۆكی یەكێتی زانایان و جێگرو ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی بە گەرمی پێشوازیان لێكرا.

وەفدی یەكگرتوو پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەكردن و ئاماژەیان دا بە رۆڵی یەكێتیی زانایان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە كە هاوكاتە لەگەڵ سەری ساڵی كۆچی پێغەمبەر (سەلات و سەلامی خوای لە سەر بێت) و هیوایان خواست زانایان رۆڵی شایستەی خۆیان بگێرن لە سەر ئاستی كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و هۆشیاری و نیشتمانی و بەهێزكردنی گیانی بە یەكەوەبوون.