هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

شاندی یەکگرتوو بەشداری مەڕاسیمی ساڵیادی تیرۆر کردنی دکتۆر شەڕەفکەندی دەکات

شاندی یەکگرتوو بەشداری مەڕاسیمی ساڵیادی تیرۆر کردنی دکتۆر شەڕەفکەندی دەکات

 

ئەمڕۆ یەک شەممە ۱۷ /۹ بە نوێنەرایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، دوو شاندی یەکەی ڕێکخستنی کۆیەی یەکگرتوو بەجیا بەشدارییان کرد لە مەراسیمی ساڵیادی تیرۆر کردنی دکتۆر سادق شەڕەفکەندی سکرتێری پێشوتری حزبی دیموکرات...شاندی یەکگرتوو بۆلای حزبی دیموکراتی کوردستان پێک هاتبوو لە مامۆستایان کاوە مەمەند بەرپرسی یەکەو ئەسوەد مەمەند کارگێری لق،هەروەها شاندی یەکگرتوو بۆلای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پێک؛هاتبوو لە مامۆستایان ئارام کۆیی بەرپرسی پەیوەندیەکان و ئارام کریم کارگێڕی یەکە،ئەمەو بەم بۆنەوە شاندی یەکگرتوو پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆیان ئاڕاستەکرد.

 

ئـ . كـ