هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئەنجوومەنی باڵای یاساناسانی یەكگرتوو ئیدانەی كۆمەڵكوژی موسڵمانانی بۆرما دەكات

ئەنجوومەنی باڵای یاساناسانی یەكگرتوو ئیدانەی كۆمەڵكوژی موسڵمانانی بۆرما دەكات

 

 

 

دژی كۆمەڵكوژی موسڵمانانی بۆرما ئەنجوومەنی باڵای یاساناسانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەكردووە: لە ساتەوەختی بانگەشەی مافەكانی مرۆڤ و چەسپاندنی بنەماكانیدا و بەگژداچوونەوەی تووندڕەوی و تیرۆر لەلایەن زلهێزانی ئەمڕۆی جیهانەوە، گەلێك بە تووندترین و قێزەونترین شێوە جینۆساید دەكرێت و شار بەدەر دەكرێن و دەست بەسەر موڵك و سامانییاندا دەگیرێت، كە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكان و پرنسیپەكانی دیموكراسی و بنەماكانی مافی مرۆڤە.

دەقی بەیاننامەكە:

بەناوی خودای باڵادەست

بەیاننامەی ناڕەزایی ئەنجوومەنی باڵای یاساناسانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

لە ساتەوەختی بانگەشەی مافەكانی مرۆڤ و چەسپاندنی بنەماكانیداو بەگژداچوونەوەی تووندڕەوی و تیرۆر لەلایەن زلهێزانی ئەمڕۆی جیهانەوە، گەلێك بە تووندترین و قێزەونترین شێوە جینۆساید دەكرێت و شاربەدەر دەكرێن و دەست بەسەر موڵك و سامانییاندا دەگیرێت، كە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكان و پرنسیپەكانی دیموكراسی و بنەماكانی مافی مرۆڤە، ئێمە وەكو گەلی كورد زۆر لەو ئازارو زامانەمان چەشتووەو دیمەنی تاڵی جینۆسایدی كیمیابارانی هەڵەبجەو تاوانەكانی ئەنفالـمان دەخاتەوە یاد، گەلی ڕۆهینگیا لەناو چەندین ئاین و ئاینزاو هۆزو كەمە نەتەوایەتیدا ژیان بەسەر دەبەن لە ووڵاتی بۆرما، كە زەمەنێكی دوورو درێژە دەچەوسێنرێنەوەو لە تارمایی شەوەزەنگی ستەمدا چاوەڕوانی تیشكی ڕووناكی و شوعلەی ئازادی دەكەن، بۆیە ئێمە وەكو توێژی یاساناسان ئیدانەی ئەو كارە نامرۆڤانەو بە جینۆساید ناساندنی ئەو تاوانانەو گەیاندنی دۆسیەكە بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان و سزادانی تاوانباران دەكەین، هەروەها پێدانی مافی یاسایی هاوڵاتی بوون و مافی گەشت كردن وەكو مافێكی سەرەتایی و دووبارە گەڕانەوەی كەشێكی ئارام و زەمینەیەكی لەبار بۆ پێكەوەژیان لەنێوان ئاینزاو كەمەنەتەوایەتییەكان لە بۆرما...

ئەنجوومەنی باڵای یاساناسانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
6/ 9 / 2017 – 4 شەممە / هەولێر

 

ئـ . كـ