هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئەنجوومەنی سیاسی پێشوازی لەشاندێكی هاوپەیمانی نیشتمانی كوردی رۆژئاوا دەكات

ئەنجوومەنی سیاسی پێشوازی لەشاندێكی هاوپەیمانی نیشتمانی كوردی رۆژئاوا دەكات

 

 

ئەمڕۆ (د. سەڵاحەددین بابەكر) ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی و جەماوەری و (فەرحان ئەسعەد و عادل عوبێد) كارگێرانی دەزگای پەیوەندییەكان لەهەولێر پێشوازیان لە وەفدێكی هاوپەیمانی نیشتیمانی كوردی رۆژئاوا كرد، كەپێكهاتبوون لە (ساڵح بۆزان) سەرۆكی شاندو (ئسماعیل شەمۆ و خەلیل مەجید) ئەندامانی شاند. 

لەدیدارێك كە نزیكەی كاتژمێرێكی خایاند گفتوگۆكرا سەبارەت بەپرسی كورد لە كوردستانی رۆژئاواو ئەو بارودۆخە سیاسی و مرۆییەی پێیدا تێپەڕدەبن و چۆنیەتی گەیشتن بە مافەكانیان.

شاندی میوان سوپاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد كەهەمیشە ئامادەو پێشەنگە لەپرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان و پرسە چارەنووسسازەكانی ناوچەكەو هەڵوێستی یەكگرتوویان لەمەڕ ئەو پرسانە بەرز نرخاند.

هەروەها (د. سەڵاحەددین بابەكر) جەختی كردەوە لەسەر یەكڕیزی نیشتیمانی و پاراستنی گۆرەپانی سیاسی كوردستانی رۆژئاوا لە پێكدادان و ناكۆكیەكان و بەردەوامی پشتیوانیكردنی یكگرتووی بۆ پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەكان دووپات كردەوەو ڕایگەیاند، یەكگرتوو هەموو كات بەشێك بووە لەچارەسەر.

ئەمەو هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان.