هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئەنجومەنی سیاسی پێشوازی لەشاندێكی باڵای ئەنەكەسە دەكات

ئەنجومەنی سیاسی پێشوازی لەشاندێكی باڵای ئەنەكەسە دەكات

 

ئەمڕۆ بەڕێزان د. هادی علی سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی و جەماوەری، .م. خلیل ابراهیم كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردن ، لەهەولێر پێشوازیان لە وەفدێكی باڵای ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردی سوریا (A N K S ) كرد ، كەپێكهاتبوون لەبەڕێزان ابراهیم برۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد و فه‌یسه‌ڵ یوسف و نعمت داود و جدعان علی ئەندامانی وەفد.
لەدیدارێك كەنزیكەی كاتژمێرێكی خایاند، بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بەپرسی كورد لە كوردستانی رۆژئاواو گەیشتن بە مافە رەواكانیان .
شاندی میوان سوپاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد كەهەمیشە ئامادەو پێشەنگە لەپرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان و پرسە چارەنوسسازەكانی ناوچەكەو هەڵوێستی یەكگرتوویان لەمەڕ ئەو پرسانە بەرز نرخاند .
د. هادی علی جەختی كردەوە لەسەر بەردەوامی پشتیوانیكردنی پرسە نەتەوەییەكان وهەوڵەكانی یەكگرتوو بۆئاشتەوایی نێو ماڵی كورد لەهەموو بەشەكانی كوردستانی گەورە و وەهەمیشە یكگرتوو كاراكتەرێكی خێر بووە بۆ رێكخستنی نێو ماڵی كورد.
ئەمەو هەردولا جەختیان كردەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا.