هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو پیرۆزبایی له‌مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات

ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو پیرۆزبایی له‌مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات

ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستـان به‌بۆنه‌ی (71)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە پیرۆزباییه‌ك ئاراسته‌ی مەكتەبی سیاسی ئه‌وحیزبه‌ ده‌كات.

ئه‌مه‌ی  خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:


بەڕێز/ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

دوای سـڵاو و ڕێـــز ....


بە بۆنەی (71)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزان سەرۆك‌و ئەندامانی سەركردایەتی‌و سەرجەم ئەندام‌و لایەنگرانی حیزبە تیكۆشەرەكەتان دەكەین..

بەڕێزان ...
ئاشكرایە كە ئەم ساڵیادەتان لە كاتێكدایە گەلەكەمان ‌و ناوچەكە بە بارودۆخ‌و هەل‌و مەرجێكی هەستیاردا تێدەپەرێت، بۆیە لەم بۆنەیەدا هیوادارین ئێوەو هەموو هێزە سیاسیەكانی گەلەكەمان لە ئاستی بەرپرسیارێتی مێژوویی‌و نەتەوەیی دا بین بۆ ئەوەی پێكەوە بتوانین قەیرانەكان چارەسەر بكەین‌و یەكڕیزی نێوخۆیی دەستەبەر بكەین و ئایندەیەكی گەش بۆ گەل‌و نیشتمانمان مسۆگەر بكەین.

جارێكی تر پیرۆزبایی خۆمانتان بۆ دوو پات دەكەینەوە


ئەنجومەنی سیاسی
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستـان
16/8/2017