هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

"یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەمیشە ئامادەو پێشەنگە لەپرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان"

"یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەمیشە ئامادەو پێشەنگە لەپرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان"

سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی و جەماوەری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی ده‌كات له‌ شاندێكی كۆنگرەی نەتەوەی كورد (k n k ) و شاندی ناوبراو سوپاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌كات كەهەمیشە ئامادەو پێشەنگەلەپرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان.

ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 10-8-2017 بەڕێزان د. هادی علی سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی و جەماوەری و د. صلاح الدین بابكر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و عادل عبید كارگێری پەیوەندیەكان، لەشاری هەولێر پێشوازیان لە شاندێكی كۆنگرەی نەتەوەی كورد (k n k ) كرد . كەپێكهاتبوو لەبەڕێزان ( حاكم فاروق جمیل سەرۆكی شاند و د. كامران بەرواری و په‌روین عزیز و فه‌رهاد دۆسكی ئەندامانی شاند ) .

له‌دیداره‌كه‌دا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بەدەرەنجامەكانی كۆبونەوە ڕاوێژكاریەكەی سلیمانی و ئامادەسازی بۆبەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی لەئایندەدا .

لای خۆیه‌وه‌ د. هادی علی سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی و جەماوەری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان جەختی كردەوەلەسەر بەردەوامی پشتیوانیكردنی پرسە نەتەوەییەكان و هەوڵەكانی (k n )لەو بوارەدا .

شاندی ناوبراو سوپاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد كەهەمیشە ئامادەو پێشەنگەلەپرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان و پرسە چارەنوسسازەكانی ناوچەكەو هەڵوێستی یەكگرتوویان لەمەڕ ئەو پرسانە بەرز نرخاند .