هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

وەفدێکی ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتوو سەردانی حزبی سوسیالیست دەکات

وەفدێکی ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتوو سەردانی حزبی سوسیالیست دەکات

 

 ئەمڕۆ سێ شەممە 8ی ئابی 2017، بەڕێزان د. صلاح الدین بابکر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و شێرزاد مامە ئه‌ندامی دەزگای پەیوەندیە سیاسییەکان سەردانی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستانیان کرد.

وەفدی یەکگرتوو پیرۆبایی 41 کەمین ساڵیادی دەمەزراندنی حزبی سوسیالیستیان پێ گەیاندن وهیوایان خواست هەردەم بۆ خزمەتکردنی کوردستان و پێکەوەژیان و تەبایی بەردەوام بن و کوردستان و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم گۆڕانکاری و قۆناغێکی هەستیاردایە، یەک دەنگی لایەنە سیاسیەکان و یەکخستنەوەی نێوماڵی سیاسی کورد تاکە رێگایە زامنی تەواوی مافە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی گەلی کوردمان دەستەبەر دەکات.