هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان دەكات
پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ پێنج شەممە بەرواری 25/5/2023 بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌‌‌ءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە بەرێز ( باپیر كامەلا ) سكرتێری گشتی پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد .
لەدیدارێکدا بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوە كرا، و ئاماژەیان بەخراپی گوزەران و رەوشی گشتی هاوڵاتیاندا كە وادەخوازێت هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و لەوە زیاتر هەرێمی كوردستان رووبەرووی قەیرانی قوڵی سیاسی و یاسایی نەبێتەوە .
لە تەوەرەیەكی تردا پەرەپێدانی پەیوەندی دووقۆڵی نێوانیان بە پێویست زانرا.