
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەرواری 28/1/2023 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئیسلامی كوردستان لە شاری هەولێر پێشوازی لە (د. خانزاد ئەحمەد) ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان كرد.
لەدیدارەكەدا د. خانزاد باسی لە ئەرك و كارەكانی ئەنجومەنەكە كرد و تیشكی خستە رۆڵی بەهاباڵاكانی خێزانی كوردی و چۆنیەتی پاراستن و پێگەیاندنی رۆڵەكانی داهاتوو بە كلتوری كوردەواری خۆمان.
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تەئكیدی لە هەڵوێستی نەگۆڕی یەكگرتووی ئیسلامی كردەوە لە پرسی مافی ژنان كە لە چوارچێوەی مافە پارێزراوەكانی لە ئیسلامدا و پێویستە هەموولایەك پارێزەری كلتوری دینی گەلەكەمان ببن و ئافرەت نەكرێتە كاڵا بۆ مەرامی كەسانێك كە دژ بە بنیادی كۆمەڵایەتی گەلەكەمان هەنگاو دەنێن.
لەم دیدارەدا شاندی میوان سوپاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد و رۆڵی كارایی و هۆشیاری كادرانی یەكگرتوو لە گشت بوارێك بەرز نرخاند.