هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: نوری جیهان، نیشانەی ڕەسەنایەتی ناسنامەی گەلەکەمانە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: نوری جیهان، نیشانەی ڕەسەنایەتی ناسنامەی گەلەکەمانە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەبۆنەی بەڕێوەچوونی پڕۆژەی نوری جیهان بۆ لەبەركردنی (50 گەوهەری بوخاری) پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت:نوری جیهان،وەڵامی گشت هەوڵە نەزۆکەکانی ناحەزانی ئاین و کەلتوری میللیمانە.

مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵاتی تویتەر ڕایگەیاند: پیرۆزە نوری جیهان، پرۆژە نایابە نەوعیەکەی گەشەپێدان، نیشانەی ڕەسەنایەتی ناسنامەی گەلەکەمانە ، نمونەی خۆشەویستی پێغەمبەرمانە.

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، وەڵامی گشت هەوڵە نەزۆکەکانی ناحەزانی ئاین و کەلتوری میللیمانە، دەربڕی ئاستی پابەندی و ئاینپەروەریمانە، بەپلان وکردار دەرخەری باشترین هەڵوێستی سەرکەوتوانە.

جێی باسە ڕۆژی هەینی 9ی كانوونی یەكەمی 2022 بەبەشداری نزیكەی 50 هەزار كەس تاقیكردنەوەی نوری جیهان بۆ لە بەركردنی ( 50 گەوهەری بوخاری ) لە 47 شار و شارۆچكەی كوردستان بە سەرپەرەشتی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان بەڕێوەچوو.