هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی:سەحابەکان زۆرباڵاترن لەوەی سوکایەتی کەسە قەزەمەکان بیانگاتێ

ئەمینداری گشتی:سەحابەکان زۆرباڵاترن لەوەی سوکایەتی کەسە قەزەمەکان بیانگاتێ

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایدەگەیەنێت سەحابەکان زۆرباڵاترن لەوەی سوکایەتی کەسە قەزەمەکان بیانگاتێ.

مامۆستا (سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە تۆری كۆمەلایەتی تویتەر رایگەیاند :"سەحابەکان زۆرباڵاترن لەوەی سوکایەتی کەسە قەزەمەکان بیانگاتێ".

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو راشیگەیاند : "ئەوەهەناسەی نەیارانی دۆڕاوی ئەهلی ئیسلامە وئەبێ ژیرو ئاوەزدارەکان لەهەموو لایەنەکان ڕێگری بکەن لەم پیلانی تێکدانە ونەفرەت لەوئاستە نزمەلەتێگەیشتنی ئیسلام و لەیەکڕیزی موسڵمانان".

ئەوەشی نوسیوە :"سەلام ودروودبۆ پێغەمبەر وئال‌وهاوڕێکانی" .

 

ئەمەش دوای ئەوەدێت كە 12ی ئەم مانگە باسم کەربەلائی، یەکێک لە بەناوبانگترین سرودبێژی شیعەکانی عێراق کە دەنگ و سرودەکانی ئەو بە سەدان ملیۆن کەس گوێی لێدەگرن، ڤیدیۆیەکی بڵاوکرایەوە کە هۆنراوەیەک دەخوێنێتەوە و ئەوەش سوننەکانی عێراق و وڵاتانی عەرەبی نیگەران کرد و تۆمەتباری دەکەن بەوەی "سوکایەتی بە هاوەڵانی پێغەمبەر کردوە و وەک باندی تاوانکاری" ناویان دەبات.

لای خۆیەوە لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی لە پەرلەمانی عێراقیش رایگەیاند، دیوانی وەقفی شیعیی دەبێت بە زویی دەستوەردان لەو بابەتەدا بکات و رێگری بکات لەو "دەستدرێژییە بۆسەر هاوەڵانی پێغەمبەر د.خ"، بەجۆرێک رێگەنەدات دابەشبون و ناکۆکی مەزهەبی قوڵترببێتەوە.

لەلایەكی دیكەوە یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان، لە راگەیەنراوێكدا فەتوای دا كە تاوانی نەفرەتكردن لە هاوەڵان و درۆهەڵبەستن و تۆمەت دانەپاڵ دایكانی باوەڕداران، حوكمی كوفر و فاسیقی و یاخیبوون و پارچە پارچەكردنی ئوممەتی ئیسلامی هەیە.