هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جه‌ختی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا كردەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جه‌ختی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا كردەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم تەئكیدی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن كردەوە

رۆژی چوارشه‌ممه  10 ی ئاب_ی 2022 بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌‌ءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری م. خەلیل ئیبراهیم كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردن، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم‌ و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم بوو.

لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی و پرسی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن گفتوگۆی لە بارەیەوە كرا .

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە وتەیەكدا جەختی كردەوە لەسەر هەڵوێستی یەكگرتوو لەسەر هەڵبژاردن و خێراكردن لە تەواوكردنی ئامادەكاریەكان و، كۆبوونەوەكەی بانگهێشت كرد بۆ وەلانانی گیروگرفتی لاوەكی نێوان لایەنەكان و یەكلاكردنەوەی هەڵوێست لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ..

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو داوای بەردەوامی بێ لایەنی سەرۆكایەتی هەرێم كرد و سوپاسی هاوكاری خاتو جنین و تیمی هاوڕێ ی كرد