هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

بە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتی ڕێزو سوپاس پێشكەش بە مامۆستایانی خولەكانی منداڵان كرا

بە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتی ڕێزو سوپاس پێشكەش بە مامۆستایانی خولەكانی منداڵان كرا

بەشی منداڵەكانمان لە مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو ڕێزلێنان بۆ مامۆستایانی قوتابخانەكانی فێركردنی قورئانی پیرۆز ساز كرد.

رۆژی شەممە 25-6-2022 خولێكی یەك ڕۆژە كرایەوە بۆ مامۆستایانی قوتابخانەكان و ئوسرەكانی منداڵەكانمان لە سنوری مەڵبەندی دووی هەولێر، بەئامادەبونی بەڕێز مامۆستا (سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، (م. غازی عەلی) بەرپرسی مەڵبەندو كارگێڕی منداڵەكانمان لە مەڵبەند، لە مەراسیمەكەدا لەلایەن ڕێزدار ئەمینداری گشتیەوە ڕێزو سوپاس پێشكەش بەمامۆستایان كرا، بەرنامەی خولەكەیش بریتی بوو لەپێشكەشكردنی سێ بابەت، بەمشێوەیە ...

1. چۆنیەتی ئامادەكردنی پڕۆگرام بۆ وانەكانی قوتابخانەكانی فێركرنی قورئانی پیرۆز.

2. چۆنیەتی لەخۆگرتنی قوتابیان و دانانیان لە ئەڵقە قورئانیەكان.

3. سوود وەرگرتن لە تەكنۆلۆجیای سەردەم بۆ ڕۆشنبیركردن و هۆشیاركردنەوەی قوتابیان.