هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی كاك فەرحان عەبدولڵا ئاغا شەرەفانی كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی كاك فەرحان عەبدولڵا ئاغا شەرەفانی كرد

لە درێژەی سەردانەكانی بۆ دەڤەری بادینان پێشنیوەڕۆی رۆژی هەینی بەرواری (24/6/2022) بەرێز مامۆستا (سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی لە ناحیەی قەسرۆك سەردانی كەسایەتی دیاری ناوچەكەو سەرۆك هۆزی شەرەفانی كاك فەرحان عەبدولڵا ئاغا شەرەفانی كرد.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەستخۆشی و پێزانینی خۆی ئاڕاستە كردو رۆڵی و بەرێزیانی بەرزنرخاند لە چارەسەركردنی كێشەو گرفت و بەدەمەوەچوونی هەژاران لە دەڤەرەكە.

لەبەرانبەردا كاك فەرحان ئاغا خۆشحاڵی خۆی بەو سەردان و بەسەركردنەوەیە دەربڕی و ئەمینداری گشتی یەكگرتووی بە كەسایەتیەكی كاریگەری كوردستان و عێراق و ناوچەكە وەسف كرد و رۆڵی بەرێزیانی بەرزنرخاند.