هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : ئاڵۆزی و قەیرانی شەڕ جیهانی گرتۆتەوەو گەلی كوردیش سەلامەت نابێت گەر چارەسەری كێشەكان نەكەن

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : ئاڵۆزی و قەیرانی شەڕ جیهانی گرتۆتەوەو گەلی كوردیش سەلامەت نابێت گەر چارەسەری كێشەكان نەكەن

لە دەڤەری بادینان بەرێز مامۆستا (سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە وتەیەكی بۆ كارگێرو ئەندامان و ژمارەیەك لە رێكخستنەكانی سنوری مەڵبەندی (3) ی دهۆكی یەكگرتوو، ئاماژەی بە بارودۆخی ناوخۆ و عێراق و ناوچەكە كردو رایگەیاند: ئاڵۆزی و قەیرانی شەڕو نەهامەتی جیهانی گرتۆتەوەو ئێمەی گەلی كوردیش سەلامەت نابین و پروشكی ئاگرمان بەردەكەوێ ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاشتەوایی ناوخۆیی ئەنجامنەدەن و هاوڵاتیان و خەمخۆرانی گەل و نیشتمان لە خۆیان رازی نەكەن و كێشەو گرفتەكان چارەسەر نەكەن.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وتی : كەس لەخۆمان بەدڵسۆزو خەمخۆرتر بۆ گەل و نیشتمان نازانین و خەمی ئەخلاق و پەروەردەی هەموو لایەكمانەو سڵ لە وتنی راستیەكان ناكەینەوەو بە هەڵە دەڵێین هەڵەو بە راستیش دەڵێین راست، لەسەر ئەم نەهجەی خۆشمان بەردەوام دەبین. لە كۆتایی وتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو باسی لەوە كرد كۆمەڵگەی كوردی لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە نەهج و بیركردنەوەی یەكگرتوو هەیەو ئیێمەش لەپێناوی خودا و وەكو ئەهلی ئیمان هەموو تەمەن و حزبایەتیمان لە پرۆسەی پەروەردەو ئیسڵاحی كۆمەڵگە بەرسەربردووەو لەم پێناوەش بەردەوام دەبین و تێدەكۆشین.