هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی مامۆستا (مەلا بەهائەدین خەتێ) و زانایان دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی مامۆستا (مەلا بەهائەدین خەتێ) و زانایان دەكات
مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئەمینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزی مامۆستا وسەرجەم زانایانی بەڕێزو قوتابی وخزمانی مامۆستا (مەلا بەهائەدین خەتێ) دەكات..
بسم الله‌ الرحمن الرحیم
(مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا)
هەواڵی وەفاتی زانای ناودارو مودەریسی گەورەی هەولێر جەنابی مامۆستا مەلا بەهائەدین دڵتەنگی کردین .. لەخودای ڕەحمان داوای لێخۆشبوون وپلەی باڵای بەهەشتی بۆ دەکەین . بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزی مامۆستا وسەرجەم زانایانی بەڕێزو قوتابی وخزمان دەکەین ، کۆتا خەمیان بێ..
انا للە وانا الیە راجعون
براتان
سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان