هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: سەردانی كەسایەتیەكی دیاری هەرێمی كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: سەردانی كەسایەتیەكی دیاری هەرێمی كرد

ئەمرۆ سێ شەممە بەرواری 4/1/2022 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری شاندێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی سەردانی كەسایەتی دیاری كوردستان مامۆستا (عابدین رەشید )ی كرد لە شاری هەولێر كە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرابوو.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاماژەی بە رۆڵ و گەورەیی مامۆستا عابدین كرد و رایگەیاند كە هەمووان قەرزاری خزمەت و كۆششەكانی ئەو مامۆستا بەرێزەین و لە خوای گەورە داوا كاربوو شیفای خێری بۆ بنێرێت و تەندروستی باش بێت .