هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

یەكگرتوو دەستپێشخەرییەك بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ڕادەگەیەنێت

یەكگرتوو دەستپێشخەرییەك بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ڕادەگەیەنێت

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 6-4-2021، شاندێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی، سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی لە شاری سلێمانی كردو لەلایەن بەڕێز عومەری سەید عەلی ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەكەو شاندێكی باڵا پێشوازیانلێكرا.


لەو دیدارەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كرا، جەختیش لەسەر كاری هاوبەشی هەردولایان كرایەوە بەتایبەت ئامادەسازییەكان بۆ ئەنجامدانی كاری پێكەوەیی و یەكخستنی دیدو بۆچونەكان بۆ شێوازی بەشداریكردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕیارە لە مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوو بەڕێوەبچێت.


لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا جەخت لەسەر داخوازییە ڕەواكانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كرایەوە بە تایبەت داخوازییەكان بۆ چارەسەركردنی بژێوی هاوڵاتیان و چارەسەری كێشەی مووچە كە ماوەی چەند ساڵێكە بەردەوامەو سەرەڕایی بەڵێنە بەردەوامەكانیش چارەسەری پێویست بۆ ئەم پرسە نەدۆزراوەتەوە.