هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری یەكگرتوو: كۆڕەو بووەهۆی سەرهەڵدانی هیوا لەناو چڕە دوكەڵی بێ هیوایدا

ئەمینداری یەكگرتوو: كۆڕەو بووەهۆی سەرهەڵدانی هیوا لەناو چڕە دوكەڵی بێ هیوایدا

بەبۆنەی ساڵیادی كۆڕەوە ملیۆنەكەی ساڵی 1991، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: كۆڕەو ئەنفالێكی تری رژێمی بەعس بوو، خوا كردی بوو بە سەرهەڵدانی هیوا لەناو چڕە دوكەڵی ئەو بێهیواییەدا.

ئەمڕۆ چوار شەممە مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەلاپەڕەی خۆ لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە: كۆڕەو رۆژی لەباربردنی راپەرین و راكردن لەترسی كیمیا باران و ئەنفالێكی تری رژێمی بەعس بوو.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: بەڵام خوا كردی بوو بە سەرهەڵدانی هیوا لەناو چڕە دوكەڵی ئەو بێهیواییەدا،پاش مانگێك لەوكارەساتە ،میدیا كاری خۆی كرد ،ویژدانی گەلان جوڵا ،هاوكێشە نێو دەوڵەتیەكان ساز بوو بۆ لەدایكبوونی هەرێم.