هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری یەكگرتوو: ١٦/٣ ی هەموساڵێك، یادی هاوكێشەی بەرژەوەندی وڵاتانە لەگەڵ كەسانی نۆكەر

ئەمینداری یەكگرتوو: ١٦/٣ ی هەموساڵێك، یادی هاوكێشەی بەرژەوەندی وڵاتانە لەگەڵ كەسانی نۆكەر
ئەمڕۆ 32 ساڵ بەسەر كیمیابارانی هەڵەبجەدا تێپەڕ دەبێت و مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: ١٦/٣ ی هەموساڵێك، یادی ستەمی مرۆڤە یاخی ودڕندەكانە.
دەقی پەیامەكە:
١٦/٣ ی هەموساڵێك ،یادی ستەمی مرۆڤە یاخی ودڕندەكانە ،یادی هاوكێشەی بەرژەوەندی وڵاتانە لەگەڵ كەسانی نۆكەرو گروپی پاشكۆ ،یادی بێویژدانیی مرۆڤی چاوچنۆك وهەلپەرستە ، یادی خنكانی ویژدانی مرۆڤایەتیە لەبەرابەر مافی گەلیكی بێكەس وشارێكی وشیار . یادی هەڵەبجەیە ،یادی ناسنامەیە ..