هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: بەپلان و بەرنامە كار بۆ بێ ئومێدبوونی گەنجان دەكرێت

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: بەپلان و بەرنامە كار بۆ بێ ئومێدبوونی گەنجان دەكرێت

لەمیانەی كۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لەگەنج و لاوی شاری سلێمانی كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 20-2-2021 ئەنجامیدا، مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: لەماوەی ڕابردوودا چ لەسەر ئاستی كەسایەتی بێت یان لەسەر ئاستی لایەن، بەداخەوە بەپلان و بەرنامە كار بۆ بێ ئومێدبوونی گەنجان لە ڕووی نەتەوەیی و ئاینیەوە كراوە، بەڵام تواناكانی گەنجان لەو پلان و بەرنامانە بەهێزترن و گەنجەكانمان نابێت بەكەم ڕازی بن، پێویستە داهێنانكار بن و ببنە هەوێنی گۆڕانكارییەكان لە داهاتوودا، چونكە لەسەرجەم قۆناغەكانی مێژووی مرۆڤایەتیدا گۆڕانكارییەكان لەسەر دەستی گەنجان ڕوویانداوە، دەبێت گەنجان بزانن كە چەندە گرنگە بەهێزو دامەزراو بن گرنگتر لەوە بەگەڕخستنی هێزو تواناكانیانە بەئاڕاستەی خزمەتی خەڵك بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری.


هەروەها لەبەشێكی تری ووتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان جەختیكردەوە كە شانازی بەگەنج و لاوەكانمانەوە دەكەین كە نمونەی داوێن پاكی و دەستپاكی و دڵسۆزیین و پێویستە كاری جدی تر بكرێت بۆ بەگەڕخستنی بەهرەو تواناكانی گەنجان بەسوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشینانمان.