هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: كۆمەڵگە پێویستی بەنەهجی یەكگرتوو هەیە بۆ هەڵسانەوەی تاك و خێزانی كوردی

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: كۆمەڵگە پێویستی بەنەهجی یەكگرتوو هەیە بۆ هەڵسانەوەی تاك و خێزانی كوردی
 
ئەمڕۆ دووشەممە 15-2-2021 بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و وەفدێكی هاوڕێی، شارۆچكەی پیرەمەگرونی بەسەركردەوەو بارەگای نوێی لقی پیرەمەگرونی یەكگرتووی كردەوەو پیرۆزبایی نۆژەنكردنەوەی بارەگاكەی كردو دەستخۆشی لەهەموو ئەوانەكرد كە هاوكاربون بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەو بارەگا قەشەنگە وە بەڕێزیان جارێكی تر تەئكیدی كردەوە كە دڵۆپێك خوێنی تاكی كوردی لای یەكگرتوو گەورەترە لە هەموو بارەگاكان.
 
هەروەها مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین لە وتەیەكدا كە بۆ ڕێكخستنەكانی یەكگرتووی لە لقەكە پێشكەشی كرد، تەئكیدی كردەوە: یەكگرتووەكان دەبێت نمونەی كەسی چاكەكارو خزمەتگوزارو هەوێنی ئاشتی و ئارامی و بەیەكەوە ژیان بن و پیرۆزبایی 27 هەمین ساڵیادی یەكگرتووی لەئامادەبوان كردو ڕۆڵی ئاشتیخوازی یەكگرتووی پیرۆزكرد لە كۆمەڵگەی كوردەواری.
 
هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: ئەمڕۆ لە هەمووكات زیاتر كۆمەڵگە پێویستی بە نەهجی یەكگرتوو هەیەو هەڵسانەوەی تاكی كوردی و خێزانی كوردی و ئاراِستەكردنیان بۆ دەستگرتن بە بەها باڵاكان وە جەختیشیكردەوە كە یەكگرتوو بە هەرچی لەدەستی بێت خزمەتی گەلی خۆی دەكات لە كاتێكدا خزمەتی هاوڵاتیان ئەركی دەسەڵاتە.