هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی كرد لە سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی كرد لە سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران
 
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە 14-2-2021، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەئامادەبونی شاندێك پێشوازیكرد لەبەڕێز سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران (مهدی شوشتەری) و شاندی هاوڕێی لەنوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.
 
سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە (27)هەمین ساڵیادی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی كۆماری ئیسلامی ئێرانی گەیاندە یەكگرتووی ئیسلامی و وە هیوای سەركەوتنی زۆرتری بۆ یەكگرتوو خواست..
 
هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی و پێشهاتە نوێكان لەناوچەكە كرا، هەردولا هاوڕابوون كە پێویستە هەرێمی كوردستان و بەغدا گفتوگۆكانیان جدی تر بكەن و بگەن بەڕێككەوتن لەسەر بودجەو موچەی فەرمانبەران، چونكە لەو نێوەندەدا هەر هاوڵاتیان دەبنەقوربانی و ژیان و بژێوی هاوڵاتیانی هەرێم ئەوە دەخوازێ پەلە بكرێت لەڕێككەوتن و لێك تێگەیشتن.
 
لەلای خۆیەوە بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وێرای سوپاسی وەفدی میوان پیرۆزبایی ساڵیادی كۆماری ئیسلامی ئێرانی پێشكەش كرد بە بەڕێز سەركونسوڵی ئێران و هیوای سەركەوتنی ئاشتی و ئارامی ناوچەكەی خواست.
May be an image of one or more people, people sitting, people standing and indoor
 
May be an image of one or more people, people standing, people sitting and indoor