هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دەبێت بەرپرسان ڕێز لە سوێندەكانیان بگرن

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دەبێت بەرپرسان ڕێز لە سوێندەكانیان بگرن

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە 7-1-20201، مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ سكرتارییەتی خوشكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبویەوەو ڕایگەیاند: ئاڵۆزییەكان لەسەر ئاستی جیهان بەخودی ئەمریكاشەوە ئەوەندە زۆرە كە باری سیاسی و ئابوری و تەندروستی لەقەیرانی گەورەدایەو مرۆڤایەتی لە هەمووكات زیاتر پێویستی بە بەرنامەیەك هەیە كە (مرۆڤ سازی) ئەركی سەرەكی و لەپێشینەی بێ كە مرۆڤەكان بەهەردوو ڕەگەزەوە فێری ماف و ئەركەكانی بكات و ڕێز لەیەكتر بگرن و ڕێز لە سوێندەكانیان بگرن لەكاتی بەرپرسیاریەتیاندا.


هەروەها ئەمنیداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ووتیشی: قەیرانی سیاسی و ئابوری و تەندروستی، قەیرانی كۆمەڵایەتی و ئەخلاقیشی بەدوای خۆیدا هێناوە كە ئەركی ئێوەی خوشكانی قورستركردوە كە كاربكەن بۆ چەسپاندنی مافەكانیان و جێبەجێكردنی ئەركەكانیان، چونكە ئافرەت زوتر و زۆرتر دەبێتەقوربانی ئەم جۆرە دۆخانە.


لەتەوەرێكی تری ووتەكەیدا مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئاماژەی بە مافی موڵكیەت و كاركردنی ئافرەت كرد كە لەئیسلامدا چەسپاوەو ماوەتەوە سەر چۆنیەتی جێبەجێكردنی لەسەر ئەرزی واقع بێ ئەوەی مرۆڤ بوونی خۆی لەدەست بدات و وەك كاڵایەك بەكاربهێندرێت ، دەبێ ئافرەت لەدەرەوەی ماڵ و لەشوێنی كار مرۆڤایەتیەكەی زەق بكاتەوە نەك بەرامبەرەكەی مێینەبوونەكەی استغلال بكات و نەبێتە قوربانی بۆ دەستكەوتی بەرژەوەندخوازان بەگشتی و پیاوی نابەرپرس و ستمەكار بەتایبەت، لە مێژووی كۆن و نوێدا ژنانێكی زۆر كاریگەری زۆر گەورە هەبووە لەكۆمەڵگەدا و ئەبێ خوشكان هەمیشە پێشەنگ بن لە بوارەكانی خۆیاندا، ئێمە لەسەركردایەتی یەكگرتوو شانازی ئەكەین بە خوشكانی بەڕێزمانەوە كە شەریكێكی كاراو هاوكارێكی باشی براكانیانن.