هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات بەشێكی زیندوی پرۆسەی دیموكراسییە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات بەشێكی زیندوی پرۆسەی دیموكراسییە

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەوەی لە ئەمریكا بینرا كاریگەری جۆری پەروەردەو فەرهەنگی تاكە لەپێگەو پۆستی سەركردانەدا بەدیی كرا كە لەبەر خۆی، مێژوویەكی لێڵ كرد.

سەبارەت بە خۆپیشاندان و پرسی دیموكراسی لە ئەمەریكا بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی ‌یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لە پێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند: ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات بەشێكی زیندوی پرۆسەی دیموكراسییە كە ئەمریكا تێیدا سەركەوتوبووە.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: بەڵام ئەمڕۆ لادان و دابەزینێكی گەورە لەو بەهاو دەسكەوتە مرۆییە دەبینین، لێرەدا كاریگەری جۆری پەروەردەو فەرهەنگی تاك لەپێگەو پۆستی سەركردانەدا بەدیی دەكەین كەلەبەر خۆی مێژوویەك لێڵ دەكا.